بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم وتی کە حزبوڵڵا لە شەڕ ناگەڕێت بەڵام ئەگەر دوژمنی زایۆنیستی دەسدرێژی بکاتە سەر لوبنان، حزبوڵڵا وەڵامی دەداتەوە و ئەمەش هەمان ئەو بابەتەیە کە لەم ڕۆژانەدا ڕوویداوە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دەسدرێژی دەکاتە سەر لوبنان و ئەگەر وەڵامی نەدرێتەوە درێژە بەو تاوانانە دەدات.
شێخ نەعیم قاسم وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت بزانێت کە بەرەی خۆڕاگری بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێک لەوپەڕی ئامادەییدایە.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتی کە ئەمریکا ناتوانێت لایەنێکی دادپەروەر بێت و تەنیا پاڵپشتی لە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات، ئەمریکا سزا بە سەر گەلانی جیهاندا دەسەپێنێت تەنیا بە هۆی ئەوەی کە هەوڵی سەربەخۆیی و خۆڕاگری دەدەن./.