بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین ڕایگەیاند کە عێراقییەکان هەوڵ دەدەن لە پەراوێزی کۆنفرانسی بەغدا کە سەرۆکی سعوودیە، ئێران، تورکیا، ئیمارات، قەتەر، میسر و ئەردەنی بۆ بانگهێشت کراوە، سەرۆکی ئێران و سعوودیە پێکەوە کۆببنەوە.
عێراق هەوڵ دەدات پاش چەند گەڕێکی وتووێژەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە بەغدا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، کۆتایی بە پچڕانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە بێنێت./.