بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە گەڵ حەمید نەعیم ئەلخزی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووە.
مەسجدی لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئێران سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ پرۆژەی پێکەوەبەستنی هێڵی ئاسنی ئەم وڵاتە بە عێراق تەواو کردووە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشتر پرۆژەی بەستنەوەی وڵاتەکەیی بە هێڵی ئاسنی ئێران لە ڕێگای هێڵی بەسرە – شەلەمچەوە پەسەند کردووە.
ئێران دە ساڵە کە کارەکانی ئەو پرۆژەی بە درێژایی 17 کیلۆمەتر تەواو کردووە بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا 32 کیلۆمەترەکەی بەسرە تا شەلەمچە بۆ بەستنەوەی هێڵی ئاسنی هەر دوو وڵات، لە لایەن حکومەتی بەغداوە جێبەجێ نەکراوە./.