بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتی کە ئاسایشی کەنداوی فارس بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران هێڵی سوورە و سەرجەم هەوڵەکانمان وەگەڕ خستووە کە ئەم ڕێڕەوە ئاوییە لە پیلانگێڕییەکانی هەندێک وڵاتی وەک بەریتانیا پارێزراو بێت.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە بەریتانیا چووەتە پاڵ ڕژێمی یاساشکێن و تیرۆریستی زایۆنیستی، پیشاندەری پێگەی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتەیە بەڵام هەرچی لێدوانی بەرپرسانە لە کاربەدەستانی لەندەن ببینین باشتر دەبێت.
خەتیب زادە وتی: سیناریۆکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە هاوکاری ئەو وڵاتانە پیشاندەری دژایەتی ئەوانە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان و پێویست بە چاکسازی لەم سیاسەتەدا دەکات./.