بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێراق خۆی بۆ بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێکی ئەمنی بە بەشداری وڵاتانی دراوسێ و چەند وڵاتێکی گرنگی دیکەی ناوچەکە ئامادە دەکات. وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە سەردانی تورکیای کرد و بە فەرمی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی بۆ بەشداری لەو کۆنفرانسە بانگهێشت کرد. شاندێکی باڵای عێراقیش لە سەردانەکەی بۆ قاهیرە بە فەرمی سەرۆک کۆماری میسری بانگهێشت کردووە.
ئێستا باس لەوە دەکرێت کە وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بانگهێشتکردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سەردانی تاران دەکات.
بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایانگەیاندووە کە کۆنفرانسەکە بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەڕێوە بچێت./.









