بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی فراکسیۆنە سیاسییەکانی عێراق لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەدا هەر یەک لە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای داد و هەروەها بەرپرسانی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارییان کرد.
مستەفا کازمی وتی کە حکومەتی عێراق پابەندە بە وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردنەکان و دەتوانێت کەشێکی ئارام و گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بخوڵقێنێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها پێشنیاری کرد کە لێژنەیەک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان سەردانی ئەو لایەنانە بکەن کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە./.