بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی نێوان سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران و محەممەد بارکیندۆ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک بەڕێوەچوو. ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێک بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە هەوڵی هەندێک وڵاتی زلهێز بۆ لاوازکردنی پێگەی ئۆپێک، وتی: ئۆپێک پێویستە ماف و بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی ئەندام بە پێی میکانیزمەکانی خۆی لە بەرچاو بگرێت.
ڕەئیسی پیرۆزبایی شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ئۆپێکی کرد و وتی: هیوادارین ڕێکخراوی ئۆپێک بە هەماهەنگی نێوان ئەندامانی، چالاکتر لە پێشوو ببینرێت.
ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ئۆپێکیش لەو چاوپێکەوتنەدا ڕاپۆرتێکی لە سەر دۆخی بازاڕ و ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت پێشکەش کرد و ئێرانی وەک دامەزرێنەرێکی ڕێکخراوەکە ناو برد و وتی کە ئەم وڵاتە لە سەردەمی شەشت ساڵەی ئۆپێک ڕۆڵ و کاریگەری زۆری هەبووە.
بارکیندۆ وتی: لە ئێستاشدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان پێویست بە هاوکاری و هاوڕێبوونی زیاتری کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات./.