بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی کە لە پاش وازهێنانی سەعد حەریری لە پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان بۆ ئەو ئەرکە ڕاسپێردراوە، وتی کە تا ڕادەیەک بەرەوپێشچوون لە پێکهێنانی کابینەی نوێدا دەبینرێت بەڵام پابەندی وادەی دیاریکراو بۆ پێکهێنانی کابینە نابین و لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.
ناوبراو وتی: ئێمە پێداگری لەوە دەکەین کە کابینەی نوێ دەبێت پێک بهێندرێت.
میقاتی وتی کە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوە لای من مانایەکی نییە و بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز هەوڵ دەدەم./.