بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بە یاوەری شاندێک و بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران سەردانی تارانی کرد.
ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی فەرمی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوە دەچێت./.