بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید محەممەد میرحوسێنی وەک جێگری نوێی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەستی بە کارەکانی کرد.
ناوبراو شوێنی سەید موسا تەباتەبایی گرتووەتەوە کە چەند ساڵێک لەو پۆستەدا بووە.
میرحوسێنی شارەزایە لە کاروباری عێراق و ساڵانێکە لە بواری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەب چالاکی دەکات.
لە وێنەکەدا میرحوسێنی جێگری نوێی باڵیۆزی ئێران لە بەشی چەپەوە دەبینرێت./.