بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە چاوپێکەوتنی حەمودە سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا، وتی کە گەلی سوریا قارەمانانە و خۆڕاگرانە لە بەرامبەر تیرۆریزمی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی و وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕاوەستاون.
ڕەئیسی جەختی لە سەر گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی ئێران و سوریا لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلانی هەر دوو وڵات کردەوە و وتی: هاوکاری هەر دوو وڵات بە هەموو هێزێکەوە بەردەوام دەبێت و هیچ بەربەستێک لە بەردەم گەشەی پەیوەندییەکاندا نامێنێت.
ناوبراو وتی: دەبێت پاشماوەی هێزەکانی بێگانە لە سوریا لە زووترین کاتدا بکشێنەوە تا گەلی سوریا پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی وڵاتی خۆیان دەست پێبکەن./.