بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنی باڵیۆزی ئیسپانیا لە بەغدا ڕایگەیاند کە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا بە هاوکاری هاوبەشی نێودەوڵەتی دەبێت.
ناوبراو وتی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەندین کێشەی وەک بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، قەیرانی کۆرۆنا و گەڕانەوەی ئاسایش و سەقامگیری و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان هەیە کە پێویستە بە هەوڵی هاوبەش چارەسەر بکرێت./.