بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شا مەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان وتی: هیچ وڵاتێک نایەوێت گەشە و چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان لە نزیک سنورەکانی خۆی ببینێت، هەر بۆیە چاودێری و سەرکوتکردنی تیررۆیستان بە ئەرکی حکومەتی ئەفغانستان دادەنرێت.
قورەیشی وتی: لە سەر دۆخی ئەفغانستان پەیوەندی بەردەواممان بە وڵاتانی گرنگی ناوچەکە بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە و هەوڵی بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە دەدەین.
وەزیری دەرەوەی پاکستان وتی: حکومەتی ئەفغانستان دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و گەیشتن بە ئاشتی بەردەوام، بۆ سەر مێزی دانوستان بگەڕێتەوە./.