بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پرۆژەیاسای یەکەم هەڵبژاردنەکانی وڵاتی قەتەر لە لایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی واژۆ کرا.
بەم پێیەش دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی یەک لە سەر سێی ئەندامانی ئەنجومەنی شورا یان بە واتایەکی دیکە 30 ئەندام لە 45 ئەندامەکەی ئەو ئەنجومەنە لە مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو بەڕێوە دەچێت.
پێشتر یەکەم هەڵبژاردنەکانی قەتەر بە چەند هۆکارێک دواکەوت و شێخ تەمیم خۆی ئەندامانی ئەنجومەنی شورای دەستنیشان دەکرد.
بە پێی یاسای هەڵبژاردنەکانیش هەر ناوچەیەکی قەتەر بازنەیەک دەبێت و یەک نوێنەری لەو ئەنجومەنەدا دەبێت./.