بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان ڕایگەیاند کە لە نزیکترین کاتدا ئەرکەکەی بە هاوکاری سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە جێبەجێ دەکات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پێشنیارەکانی سەبارەت بە کابینەی نوێ داوەتە میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان و تێبینییەکانی ئەوی لە بەرچاو گرتووە و بە هاوکاری هاوبەش هەوڵ دەدەن لە زووترین کاتدا کابینەی نوێ پێک بهێندرێت.
لە لایەکی دیکەوە، دیوانی سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان ڕایگەیاند کە میقاتی لە گەڵ سەرۆک کۆمار پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی تاوتوێ کردووە.
نەجیب میقاتی سێهەم کەسە کە لە پاش دەست لە کار کێشانەوەی حەسان دەیاب لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری بەیروت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان ڕادەسپێرێت./.