بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە درێژەی هۆشدارییەکانی بەرپرسانی باڵای ڕووسیا لە سەر ڕەوشی ئەفغانستان، مۆسکۆ ڕایگەیاندووە کە تیرۆریستانی داعش لە چەندین وڵاتەوە براونەتە ئەفغانستان.
سوپای ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە تیرۆریستانی داعش لە سوریا، لیبیا و وڵاتانی دیکەوە براونەتە ئەفغانستان و ئەمەش بەردەوامە.
پێشتریش ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا لە ئەفغانستان هاوکاری داعش دەکات./.