بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی کۆتایی سەرۆک و ئەندامانی کابینەی دوانزەیەمی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ بەڕێزیان، وتیان: کارنامەی حکومەتەکەی بەڕێز ڕۆحانی لە بەشە جیاجیاکاندا وەک یەک نەبووە، لە هەندێک بواردا بە پێی چاوەڕوانییەکانی ئێمە بووە بەڵام لە هەندێک بواری دیکەش وا نەبووە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە کە دەرفەتی خزمەتکردنی خەڵک نێعمەتێکی گەورەیە کە دەبێت کەڵکی لێ وەربگیردرێت و وتیان کە دەبێت بە هەموو هێزێکەوە بۆ بەرەوپێشچوونی ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی هەوڵ بدرێت.
بەڕێزیان هەروەها کەڵک وەرگرتنیان لە ئەزموونەکانی کابینەی یانزە و دوانزەیەمی حکومەت بە گرنگ ناو برد و وتیان کە یەکێک لەو ئەزموونانە ئەوەیە کە نابێت متمانە بە وڵاتانی ڕۆژئاوا بکرێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: لەم کابینەیەدا ڕوون بووەتەوە کە متمانەکردن بە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئەنجامێکی نابێت و ئەوان هاوکاری ناکەن و هەر کات بتوانن زیانی خۆیان بە وڵاتی ئێمە دەگەێنن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان کە نابێت پلانە ناوخۆییەکان بەسراوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بێت، لە بەر ئەوەی کە بە دڵنیاییەوە تووشی شکست دەبێت.
بەڕێزیان وتیان: ئەمریکییەکان لە دانوستانەکاندا بە زمان دەڵێن سزاکان لا دەبەین بەڵام نەک ئەوەیان نەکردووە، بەڵکوو مەرجیشیان داناوە، ئەمریکا بەردەوامە لە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەمە ئەو ئەزموونەیە کە دەبێت لەبیر نەکرێت./.