بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەو سێ دۆسیەی ئاشکرا کرد کە بە وتەی ناوبراو پەیوەندییەکانی بەغدا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە سەر ڕاوەستاوە.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە عێراق لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دەوێت، ئەوەیە کە پەیوەندییەک لە سەر هاوبەشی و هاوکاری لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پاڵپشتی لە هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ڕێگای مەشق و ڕاهێنان و پڕچەککردن و هەروەها هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری بێت.
یەحیا ڕەسوڵ وتی کە تیرۆریزم هێشتا مەترسییەکی گەورەیە و لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا جموجوڵەکان لە زیاتربووندایە.
وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی هیچ پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نییە./.