بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەردانی سوریا بکات، سەردانەکەش لە زووترین کاتدا دەکرێت و بە تایبەت گرنگی بە ئامانجە ئابوری و بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەدات.
قاڵیباف لەو سەردانەدا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سوریا بە تایبەت بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و سەبارەت بە هاوکارییە ستراتیژییەکان و بە دیاریکراوی ڕێکەوتنە ئابورییەکانی نێوان تاران و دیمەشق وتووێژ دەکات.
بڕیارە سەردانەکەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ سوریا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بکرێت./.