بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش بڕیارە چاوەڕواننەکراوەکەی قەیس سەعید سەرۆک کۆماری تونس لە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دوورخستنەوەی سەرۆک وەزیران، سەرۆکی پەرلەمانی تونسی هۆشدارییدا کە خەڵکی ئەم وڵاتە کودەتا قبووڵ ناکەن و ئیدانەی دەکەن.
ڕاشد غەنوشی سەرۆکی پەرلەمانی تونس و سەرۆکی پارتی نەهزە کە گەورەترین حیزبی سیاسی ئەم وڵاتەیە، وتی کە خەڵکی تونس متمانەی زۆریان بە سوپا هەیە و سوپاش حەزی لە حکومەتکردن نییە.
ناوبراو وتی کە دەسەڵاتدارێتی سوپا نابێتە سەرچاوەی خێر بۆ وڵات و شێوازی حکومڕانیش دەگۆڕێت و شەرعییەت لە دامەزراوە دیمۆکراسییەکان دوور دەخاتەوە.
سەرۆکی پەرلەمانی تونس وتی کە خەڵک بە سیاسیکردنی سوپا ڕەتدەکەنەوە و ئەمەش قبووڵکراو نییە کە سوپا ئەو مافە بە خۆی بدات کە سیاسی بێت./.