بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی پێشووتر و بازرگانی لوبنانی، دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ بە دەست هێنا.
ناوبراو لە 118 دەنگی ئەندامانی پەرلەمان، 73 دەنگی بە دەست هێنا. پاش ئەمەش میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان میقاتیی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕاسپارد.
میقاتی پێشتر دوو جار لە ساڵانی 2005 و 2011 سەرۆک وەزیرانی لوبنان بووە.
بە پێی سیستەمی سیاسی لوبنان، موسڵمانێکی سوننە دەبێتە سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار بۆ مەسیحییەکان و سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ موسڵمانانی شێعە دەبێت./.