بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فراکسیۆنی المستقبل، فراکسیۆنی سەر بە حیزبووڵا، فراکسیۆنی المردە و پارتی سۆسیالیستی پێشکەوتنخواز لە سەر ڕاسپاردنی نەجیب میقاتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لوبنان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە کە میقاتی بووەتە خاڵی کۆدەنگیی لایەنەکان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە.
بڕیارە میشل عون سەرۆک کۆماری لوبنان لە کۆبوونەوەیەک لە گەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان سەبارەت بە دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ وتووێژ بکات./.