بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ یەک شەممە بە سەردانێک گەیشتە تاران و لە گەڵ محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر، دوایین ڕەوشی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و گرنگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا./.