بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لێرەدا ئاماژە بە چەند گۆڕانکارییەک لە چاودا دەدرێت کە ئەگەر هەستی پێکرا دەبێت وریا بین، لە بەر ئەوەی کە لە نەخۆشی ئاگادارمان دەکاتەوە.
ئەو گۆڕانکارییانەش بریتین لە:
دەرکەوتنی دەمارە سوورەکانی چاو لە سپیایی چاو واتە بەرزی پەستانی خوێن کە ڕەنگە دواتر گرفتی دڵیشی بە دواوە بێت.
زەردبوونی سپیایی چاو دەکرێت نیشانەی نەخۆشی شەکرە بێت.
ئەگەر ڕەنگی گلێنەی چاو گۆڕا بۆ سپی یان ڕەنگی کاڵ بووەوە، ئەوە نیشانەی کەم خوێنییە.
جیاوازی قەبارەی گلێنە لە چاوێکەوە بۆ چاوێکی دیکەوە دەکرێت بە هۆکاری وەرەم بێت.
ئاوسانی چاو و دەوروبەری نیشانەی غودەیە.
ئەڵبەت مەرج نییە کە لە کاتی بینینی ئەم نیشانانە بە تەواوی تووشی نەخۆشییە ئاماژەدراوەکان بیت، بەڵکوو تەنیا پێویستە لە کاتی هەستکردن پێی سەردانی پزیشکی تایبەت بکەیت./.