بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ئێمە وای دەبینین کە جنین پلاسخارت ڕۆڵی پیشەیی خۆیی لە عێراق بەزاندووە و بووەتە کارتێک لە گۆڕەپانی سیاسیدا.
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی ڕووی قسەکانی کردووەتە ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕایگەیاندووە کە عێراق پێویستی بە ڕۆڵی پیشەییانەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە./.