بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم کتێبە گرنگە لەلایەن سێ مامۆستای زانکۆ: حەمید بۆزئەسلان، جەنگیز گونیز و ڤەلی یەدرگی ئامادەکراوە و چەند پسپۆری مێژووی کورد و کوردستان بەشدارییان تێدا کردووە.
لە وەسفی کتێبەکەدا ھاتووە: کە مێژووی کەیمبریجی کوردەکان بەرگێکی گشتگیری تایبەتمەندیی، ھێزەکان و گەشە کۆمەڵایەتی، سیاسیی و ئابورییەکانی ناو کوردان، لەو ناوچانەی بە کوردستان ناسراون، لە سەدەی پانزەیەم بۆ سەدەی بیست و یەکەم لە خۆدەگرێت.
بەشەکانی کتێبەکە پرس و تێما سەرەکیەکان بۆ تێگەیشتن لە کورد و کوردستان و زمانی کوردی و ھونەری کوردی و کلتور و وێژە و کوردستان لە سهدهی ئیمپراتۆرەکان؛ بزوتنەوە سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئاینیەکانی کوردستان، گەشەی سیاسی ناوخۆی لە سەدەی بیست و بیست و یەکەمدا لەخۆدەگرن. ھەروەھا بە خستنە کۆنتێکستی گەشە ھاوچەرخەکان کە لەو ناوچانەی کورد زۆرینەیە بۆ چوارچێوەی مێژوی فراوانتری ناوچەکە، ئەم کتێبە مێژوویەکی کامڵی کورد و کوردستان لەخۆدەگرێت.
زانکۆی کەیمبریج، مێژووی زۆربەی نەتەوە و بابەتەکانی بڵاوکردۆتەوە.
ئەم کتێبە دەوڵەمەندکردنێکی باڵای مێژووی کوردە و دەبێت بە سەرچاوەی لێکۆڵینەوە و نووسین دەربارەی کورد لە ناوەندە ئەکادیمی و توێژینەوەکان لە ئەوروپا و ئەمریکا و جیھاندا.