بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێنقولی قەوانلو بەڕێوەبەری پیشەسازی، کانزا و بازرگانی پارێزگای مازندەران لە باکوری ئێران، وتی: لە ماوەی سێ مانگەی بەهاری ئەمساڵی کۆچی هەتاوی زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار کاڵا لەم پارێزگایەوە هەناردەی وڵاتی عێراق کراوە.
ناوبراو وتی: زیاتر لە 6 ملیۆن دۆلاریش کاڵا هەناردەی ڕووسیا و 3 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی کازاخستان کراوە.
ڕاشیگەیاند کە هەناردەی کاڵا لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی لە مازندەرانەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە لە سەدا 29 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو بەرز بووەتەوە./.