بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی لە کەتائیبی حیزبووڵای عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تەقینەوەکەی شارۆچکەی سەدری بەغدا، وتی کە تەنیا ئەمریکا، ڕژێمی زایۆنیستی و سعوودیە لە دەستپێکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و شەڕی تائیفی لە عێراق سوود دەبەن.
ناوبراو وتی: لە هاوکێشە ئەمنییەکاندا هیچ جیاوازییەک لە نێوان شێعە و سوننەدا نییە، لە بەر ئەوەی کە هەمووان کەوتوونەتە بەر زوڵم و هێرشەکان.
ئەبوعەلی وتی کە دوژمن هیچ گرنگی بە مەزهەب نادات و تەنیا هەوڵی تاڵانکردنی سەرچاوەکانی عێراق دەدات.
وتیشی: دوژمن تەنیا لە زمانی زۆر تێدەگات و خۆڕاگری لە چەندین شەڕدا سەرکەوتووانە ئیرادەی خەڵکی عێراقی بە سەر ئەمریکای داگیرکاردا زاڵ کردووە./.