بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەندین سەرچاوەی ئاگادار لە عێراق ڕایانگەیاندووە کە بەغدا و واشنتن لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ساڵی 2021 گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
سابرین نیوز وەک یەکێک لە سەرچاوەکان ڕایگەیاندووە کە بڕیارە ئەم وادەیە لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان مستەفا کازمی و جۆبایدن لە کۆشکی سپی دیاری بکرێت و پاشان ڕابگەێندرێت.
پێشتر وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە 26 ی ئەم مانگە لە واشنتن پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.
بەم دواییانەش مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی چیدی پێویستی بە هێزی شەڕکەری ئەمریکی نەماوە./.