بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یازدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی «ریچمۆند»ی ئەمریکا میوانداری کورتە فیلمێکی ئێرانییە.
فیلمی قیژاندن لە تاران دا قەدەغە، دەرهێنانی فەربود ئەردەبیلی لە لایەن ئێرانەوە لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارە کە لە ۷تا۱۲ی سێپتەمبر بەڕێوە دەچێت.
هەروەها فیلمی دیکۆمێنتاری سێ متر و چەن سانت ، دەرهێنانی مستەفا ساڵحی نەژاد لە حەوتەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی VIVAدا بەشدار بوو کە لە ۲۲تا۲٦ی سێپتەمبر بەڕێوە دەچێت.