بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرپرسێکی یەمەنی ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردەی تایبەتی لە چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەندا شکستیان هێنا.
جەلال ئەلڕویشان جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی و ئەندانی شاندی باڵای دانوستانکاری نیشتمانی یەمەن، وتی: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوو کە هاوپەیمانی سعوودیە بۆ مێزی دانوستان بگەڕێنێتەوە و سعوودییەکان سەرجەم دانوستانەکانیان ڕەتدەکردەوە.
ناوبراو وتی کە لە ڕێکەوتنی سوید سەبارەت بە یەمەن هیچ سەرکەوتنێکی گرنگی لە لایەن نێردەی پێشووی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە دەست نەهاتووە.
ئەلڕویشان وتی: فڕۆکەخانەی سەنعا بووەتە فڕۆکەخانەیەک بۆ ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە و یەمەنییەکان موڵەتی بەکارهێنانیان نییە.
جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن داوای لە نێردەی نوێی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن کرد کە سەربەخۆ و ڕاستگۆیانە هەڵسووکەوت بکات و لایەنگری لە لایەنێکی تایبەت نەکات./.