بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چل و سێهەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بە هۆی ڕۆڵی لە شەڕە داگیرکارییەکەی ساڵانی 2001 و 2003 لە ئەفغانستان و عێراق، بە تاوان لە دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبار کراوە، لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان هۆشداریی داوە.
سەرۆک کۆماری ساڵانی 2001 تا 2008 ی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا پڕوپاگەندەی ئەوەیکرد کە کۆمەڵگای ئەفغانستان لە زۆر بواردا بە تایبەت لە بواری مافی ژنان لە بەرامبەر دڕندەیی تاڵیبان پێشکەوتنی بە خۆوە بینیوە.
ناوبراو وتی: زۆر بێ ڕۆحمانەیە، بەڵام بەداخەوە ژنان و کچانی ئەفغانستان لە بەرامبەر دڕندەیی تاڵیبان بە تەنیا دەمێننەوە و ئەمەش دڵی من دەشکێنێت.
جۆرج بۆش سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان وتی کە بە بۆچوونی من هەڵەیە و کاردانەوەی نەرێنیی لێدەکەوێتەوە.
ناوبراو لە کاتێکدا ئەم لێدوانانەی داوە کە تەنانەت شرۆڤەکارانی ئەمریکیش بە هۆی کوشتنی خەڵکی ئەفغانستان و عێراق، بە تاوانباری ناو دەبەن و داوای دادگاییکردنیان کردووە./.