بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێربی ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراقی بە ئەنجامدانی هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق تۆمەتبار کرد.
ناوبراو وتی: ئەمریکا هێرشەکان بە جیدی وەردەگرێت و لەوەش نیگەرانە کە زیانی گیانییان بە دواوە بێت.
کێربی وتی کە واشنتن وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە.
بە وتەی ناوبراو، جۆبایدن وەک فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە سەر کات و شێوازی وەڵامدانەوەی هێرشەکان بڕیار دەدات.
لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو هێرشەکان لە دژی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق زیادی کردووە. قورسترین هێرشیش بۆ سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنباری عێراق بووە کە بە 14 ڕۆکێت کرایە ئامانج./.