بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوەشانەوەی بەشێک لە سزاکانی ئێرانی بە گۆنگرێس ڕاگەیاندووەو. ئەم هەنگاوەش سزاکانی سەر بازرگانیکردنی ئێران بە نەوتەکەی دەگرێتەوە کە وا دەکات ئەم وڵاتە بە بەشێک لە پارە ڕاگیراوەکانی لە هەر دوو وڵاتی کۆریای باشور و ژاپۆن بگات.
نامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا واژۆی ئەنتۆنی بلینکەنی لە سەرە و موڵەتی ڕەوانەکردنی پارە ڕاگیراوەکانی ئێران لەو دوو وڵاتەی دەرکردووە.
ئەم نامەش وا دەکات کە پارە ڕاگیراوەکانی ئێران بە بێ پێشێلکردنی یاساکانی ئێستا، ئازاد بکرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستەش 90 ڕۆژی بۆ هەر دوو وڵاتی کۆریای باشور و ژاپۆن دیاری کردووە.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە کە بەکارهێنانی ئەو پارەی ئێران بۆ هەناردەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەم وڵاتە دەبێت./.