بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میخائیل ئولیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤیەننا کاتی دەستپێکردنەوەی گەڕی نوێی دانوستانەکانی ڤیەننای تایبەت بە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران ئاشکرا کرد.
ناوبراو وتی: ئەگەر زووتر دانوستانەکان دەست پێبکاتەوە باشترە بەڵام هێشتا کاتەکەی دیار نییە و ئەوەی من دەیبینم تا 10 ڕۆژی دیکە گەڕی حەوتەم دەست پێدەکاتەوە.
نوێنەری ڕووسیا وتی کە ئاساییە ئێران کات بۆ دانوستانەکان دیاری نەکات، لە بەر ئەوەی کە ئەو وڵاتە بە تازەیی سەرۆک کۆماری نوێی هەڵبژاردووە و بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکان پێویستیان بە کات هەیە.
ئولیانۆف ڕایگەیاند کە لە 6 گەڕی پێشووی دانوستانەکانی ڤیەننا لە سەدا 90 ی کێشەکان لە بەردەم چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران چارەسەر کراوە./.