بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە میانەی وتارێکی لە ویلایەتی خوست، پرسیارێکی ئاراستەی گرووپی تاڵیبان کرد و وتی کە بۆ کێ شەڕ دەکەن؟ ئایا دەتانەوێت وڵات بکەوێتە دەستی کەسانی دیکە؟
ناوبراو وتی: ئەگەر تاڵیبان ئەفغانستانیان خۆش دەوێت، بەڵێنی ئەوە بە خەڵک بدەن کە دەستێوەردانی دەرەکی قبووڵ ناکەن و ئەفغانستان ڕادەستی کەسانی دیکە ناکەن.
سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بەرامبەر بە گرووپی تاڵیبان وتی: بەڵێن بدەن کە ئاوی ئەفغانستان بە کەسانی دیکە نافرۆشن، دەستێوەردانی بێگانەکان قبووڵ ناکەن، ئەفغانستان لە چوارڕێگای ئابوری ناکەنە یەک ڕێگا.
ناوبراو وتی: جیهان و خەڵکی ئەفغانستان دەزانن کە تاڵیبان لە کوێوە دێن و لە کوێ دەژین.
سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وتی: لە سوریا، یەمەن، لوبنان، جەزایر و عێراق وانەمان وەرگرتووە.
وتیشی: بە تاڵیبان دەڵێین کە یاسای خودا قبووڵ بکەن و وەرن پێکەوە دابنیشین، دەڵێن نە، ڕێکەوتن لە گەڵ ئەمریکییەکان. ئەمریکییەکان ڕۆیشتن، ئێستا ڕێکەوتننامەتان لە کێ دەوێت؟/.