بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی هالیوۆد ڕیپۆرتێر، ئێسپایک لی بەرپرسی وەفدی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی فیلمی کەن لە کۆبوونەوەی هەواڵی فێستیڤاڵی فیلمی کەنی ۲۰۲۱ ، پێش نمایش کردنی فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە Annette کەوتە ڕەخنەگرتن لە باروودۆخی سیاسی جیهان و ڕایگەیاند جیهان بە دەستی هەندێک Gangsterبەڕێوە دەچێت.
ئێسپایک لی لە وەڵامی هەواڵنێرێکدا سە بارەت بە باروودۆخی سیاسی ،بێ ئاماژە کردن بە ناوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ،ئەوی بە مەئمووری نارنجی ناوبرد و وتی ئەمانە گانگستێرن و هەرکارێک بیانەوێت ئەنجامی دەدەن.
لە بنەماکانی ئاکار تێناگەن ،ئێمە دەبێت لە دژی ئەم گانگستێرانە ڕا بوەستین.
هەروەها باسی دژایەتی لەگەڵ ڕەش پێستەکان کردو وتی بەداخەوە هێشتا بە شێوازێکی ناشیاو لە گەڵیاندا هەڵسووکەوت دەکرێت.