بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش هێرشە ڕۆکێتییەکەی ڕۆژی چوارشەممە بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عەین ئەسەد ی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە هەندێک زانیاریی خستەڕوو.
ئەو بەرپرسە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە کەناڵی سکای نیوزی ڕاگەیاندووە کە لە نێو بریندارەکانی ئەو هێرشە دوو ئەمریکی بوونیان هەیە.
هاوکات لە گەڵ هێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی سەر عەین ئەسەد، چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاند کە گەورەترن بنکەی سەربازی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج./.