بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەکە لە لایەن کۆمەڵێک پسپۆڕی زانکۆی هارڤارد ئەنجام دراوە و داتا لە سەر 88 هەزار ئافرەت وەرگیراوە کە هێشتا تەمەنیان نەگەیشتووەتە وەستانی سوری مانگانە و بۆ ئەوەش سوود لە سیستەمی خۆراکی بەشداربووان وەرگیراوە.
ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەی سەلماندووە کە ئەو ئافرەتانەی زیاتر گۆشتی سپی بەکار دێنن بەراورد بەوانەی کە زیاتر گۆشتی سوور دەخۆن، لە سەدا 17 مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک کەمترە.
پسپۆڕانی زانکۆی هارڤارد داوایان لە ئافرەتان کردووە کە خواردنی گۆشتی سوور بگۆڕن بۆ ئەو پێکهاتە پرۆتینیانەی کە کەمتر چەورییان تێدایە./.









