بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شوتی یەک لەو میوانەی وەرزی هاوینە کە خەڵکێکی زۆر حەزیان لە خواردنی هەیە و هەندێک کەسیش بەردەوام ڕۆژانە بەکاری دێنن، لە بەر ئەوەی کە بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە میوەیەکی فێنککەرەوە بۆ دابەزینی پلەی گەرمی جەستە دادەنرێت.
شارەزایەکی بواری خۆراک ڕایگەیاندووە کە خواردنی شوتی بە گشتی سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە بەڵام لە هەندێک کات بە زیادەڕۆیی لە خوارنی ڕۆژانەی ئەم میوەیە، چەندین زیانی وەک قەڵەویی بە دواوە دەبێت.
سەرەڕای ئەمەش، دەبێت ئەوە بزانین کە خواردنی شوتی بە ڕێژەی دیاریکراو لە لایەن شارەزایانی بواری خۆراکەوە نابێتە هۆی زیاتربوونی کێسی جەستە.
ئەو شارەزایەی بواری خۆراک هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی خواردنی گونجاوی شوتی لە ڕۆژدا تەنیا دوو قاژە و ئەگەر لە گەڵ پەنیر بخورێت بە ژەمە خواردنێک سەیر دەکرێت و 15 قاژە بچووکی شوتی دەتوانێت ژەمە خواردنێکی ئێواران بێت.
ڕاشیگەیاندووە کە لە سەدا 90 تا 95 ی شوتی لە ئاو پێک دێت و بەکارهێنانی لە وەرزی هاویندا دەتوانێت بۆ شێدارکردنی جەستە و دابەزاندنی پلەی گەرمی بەسوود بێت.
بە وتەی ئەو شارەزایەی بواری خۆراک، شوتی بە سەرچاوەیەکی زۆر باشی گەیاندنی ئاو بە جەستە دادەنرێت و یەکێک لە باشترین خۆاردنە ئاودارەکانە بۆ شیدارکردنی جەستە.
لێرەدا ئاماژە بە چەند سوودێکی خواردنی شوتی دەدرێت:
بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە
باشترکردنی تەندرووستی دڵ
بۆ کۆئەندامی هەرس سوودی هەیە
کارکردنی گورچیلەکان باشتر دەکات
پێست زیاتر شێدار دەکات
لە بەرامبەر تیشکی هەتاو یان هەر هۆکارێکی دەرەکی پارێزەری لە پێست دەکات
ڕێگری لە چرچبوونی پێست دەکات
برینەکانی جەستە زووتر چاک دەکاتەوە
بۆ سووتان و زوو چاکبوونەوەی بەسوودە./.









