جام کوردی | JAMEKURDI
دووشەممە, ئایار 11, 2026
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

“بێ نیشتمان” بە ڕۆڵ بینینی “بەڕۆژ ئاکرەیی” شاعیر و نووسەری کورد لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان

جام کوردی - فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە دەرهێنانی "توورج ئەسڵانی"، بە ڕاوێژکاری سیناریۆ و بە ڕۆڵ بینینی "بەڕۆژ ئاکرەیی" شاعیر، وەرگێڕ، فۆتۆگرافەر و چیرۆکنووسی ناوداری کورد و کاندیدی دوو خولی خەڵاتی ئەدەبی "هووشەنگ گوڵشیری" لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.

ته‌مموز 7, 2021
in کەلتوری
A A
0

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” Landless لە نووسین، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد “توورج ئەسڵانی”، بەرهەمی کۆمپانیای سینەمایی “ماد مووڤی” MAAD Movie و هەروەها بەرهەمی هاوبەشی “ڕەز هەڵکەوت ڕەشید” لە هەرێمی کوردستان و سووریا، بە ڕاوێژکاری سیناریۆ و بە ڕۆڵ بینینی “بەڕۆژ ئاکرەیی” شاعیر، وەرگێڕ، فۆتۆگرافەر و چیرۆک نووسی ناوداری کورد و کاندیدی دوو خولی خەڵاتی ئەدەبی “هووشەنگ گوڵشیری” چیرۆکنووسی ناودار و بیرمەندی ئێرانی، بڕیاروایە لە ڕۆژی جەژنی قوربان واتە 20ی جوولای 2021 و هەروەها لە ڕۆژانی دوایی نمایشەکەی لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان دەست پێبکات و لە درێژەدا بچێتە سەر پەردەی سینەماکانی شارە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی عێراقیش.

“بەڕۆژ ئاکرەیی” ساڵی 1963 لە کوردستانی عێراق لە دایک بووە. لە ساڵی 1975 دوای شکستی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردەکان، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ بنەماڵەکەی، ڕوویانکردە ئێران. بەڕۆژ، پازدە ساڵ لە ئێران و بیست و یەک ساڵیش لە وڵاتی سوید ژیانی بەسەر برد و ئێستا دوازدە ساڵ دەبێت کە گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. ئاکرەیی بە زمانی کوردی پێنج کۆمەڵە شیعری هەیە. ڕخنە دەنووسێت، شیعر و وتار وەرگێڕێت، بە کامێڕاکەی فۆتۆگرافەری دەکات و سیناریۆش دەنووسێت.

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئاکرەیی کۆمەڵێک بەرهەمی بەپێزی لە مەولانا، ئەحمەد شاملوو، فرووغ فەڕوخزاد، یەدوڵڵا روئیایی، بەهرام بەیزایی، سۆهراب سپێهری، محەمەدعەلی سپانلوو، هووشەنگ گوڵشیری، غوڵامحوسێن ساعیدی، مەهشید ئەمیرشاهی، سەفدەری، سەردۆزئامی، ڕەبیحاوی، حوسێن ئابکنار، کوروش ئەسەدی، زیاء مووەحید، موڕتەزا سەقفیان، عەبدوالعەلی عەزیمی، مەحموود داوودی، عەلی خودایی، مەهسا دێهقانی پوور و … بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە و بڵاویی کردوونەتەوە.

وتووێژەکانی بەڕۆژ لەگەڵ هەندێک لە نووسەران و شاعیرانی ناودار و پێشەنگی ئێرانی لەوانە: ئەحمەد شاملوو، هووشەنگ گوڵشیری و … لە گۆڤارە کوردی و فارسییەکاندا چاپ و بڵاوکراوەتەوە کە لە لایەن هۆگرانەوە پێشوازییەکی بێوێنەیان لێکراوە.

ئاکرەیی بە فارسی تەنیا چیرۆک دەنووسێت. “ئێمە لێرەین” (ما اینجا هستیم) یەکەمین کۆمەڵە چیرۆکی ئەوە کە لە لایەن بڵاوکەرەوەی “نیلووفەر” و بە هاوکاری ناوەندی “هووشەنگ گوڵشیری” چاپ و بڵاوکراوەتەوە. دووهەمین کۆمەڵە چیرۆکی بەڕۆژ بە ناوی “شتێک لەم دەورووبەرە” (چیزی در همین حدود) کە لە لایەن دەزگای “چەشمە” لە وڵاتی ئێران چاپ و بڵاوکراوەتەوە.     

“بەڕۆژ ئاکرەیی” لە یەکەمین ئەزموونی سینەمایی خۆیدا لە فیلمی سینەمایی “شوێنێک بۆ یاری” Memories On Ston لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد “شەوکەت ئەمین کورکی” وەکوو ئەکتەر، ڕۆڵی بینی کە لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی فیلم لە ئاستی جیهاندا نمایشکرا و چەندین خەڵاتی گرینگی نێودەوڵەتیشی بۆ هەرێمی کوردستان بەدەستهێنا و هەروەها لە ساڵی 2016 نوێنەری سینەمای وڵاتی عێراق لە هەشتاو هەشتەمین خولی ڕێوڕەسمی خەڵاتی سینەمایی ئاکادیمیای ئۆسکار Oscar بوو.

لە “بێ نیشتمان”دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا، سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی و فارسی لەگەڵ “هانی موجتەهیدی” گۆرانیبێژی ناوداری کورد تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاهیت شاهین یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، ڕێکێش شەهباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم زادە، هاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەها عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕواڵ ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، هەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” لە ئینستاگرام:

https://instagram.com/landlessmovie?utm_medium=copy_link

لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان” لە فه‌یسبووک:

https://www.facebook.com/landlessmovie/

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی “بێ نیشتمان”.

مەنسوور جیهانی

Previous Post

حکومەتی عێراق لە سەر هێرشەکانی هەولێر و عەین ئەسەد هاتە دەنگ

Next Post

چوارفیلمی ئێرانی لە فەرەنسا و ئیتاڵیادا

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
چوارفیلمی ئێرانی لە فەرەنسا و ئیتاڵیادا

چوارفیلمی ئێرانی لە فەرەنسا و ئیتاڵیادا

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 137 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
لێکدانەوەی خەو؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

لێکدانەوەی خەو؛ کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە

كانونی دووه‌م 19, 2025
لێکدانەوەی خەو: گەنم

لێکدانەوەی خەو: گەنم

كانونی دووه‌م 20, 2025
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 424

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 423

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 424

كانونی یه‌كه‌م 29, 2025

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 423

كانونی یه‌كه‌م 22, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 426

شوبات 24, 2026

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 425

شوبات 17, 2026

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020