بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کازم جەلالی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مۆسکۆ ڕۆژی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنی ئەندری فورسنکۆ یاریدەدەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا، وەڵامی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێرانی بۆ پەیامە پیرۆزباییەکەی ڤلادیمیر پوتین ڕادەستی ناوبراو کرد.
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای جیهان، وتی: بڕوام بەوە هەیە کە خۆڕاگری و سەربەخۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان وەک نموونەیەک دەبێت و ئێران لە ڕیزی سەربەخۆترین وڵاتانی جیهاندایە.
باڵیۆزی ئێرانیش لەو چاوپێکەوتنەدا هیوای خواست کە خولی نوێی سەرۆکایەتی کۆماری ئەم وڵاتە ببێتە خولی نوێی گەشە و پێشکەوتنی هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە گەڵ ڕووسیا.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێشتر لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەرکەوتنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ناوبراو کرد./.