بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق جەختی لە سەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بە ڕێکەوتنی ئۆپێک پڵەس کردەوە و وتی کە ئێمە پێمان وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو ڕێکەوتنە دەکرێت.
ناوبراو وتی کە عێراق پاڵپشتی لە درێژکردنەوەی ڕێکەوتنەکەی ئێستا تا کۆتایی ساڵی 2022 و بەرزکردنەوەی قۆناغ بە قۆناغی وەبەرهێنانی نەوت دەکات.
وتەکانی وەزیری نەوتی عێراق لە کاتێکدایە کە بەردەوامی هەژدەیەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی نەوت و وزەی وڵاتانی ئەندام و نائەندامی ڕێکخراوی ئۆپێک، ناسراو بە ئۆپێک پڵەس، کە ڕۆژی شەممە بە بێ ئەنجام کۆتایی هاتبوو و بڕیار بوو ڕۆژی دووشەممە 5 ی تەمموز درێژەی هەبێت، بە هۆی بێ ئەنجامبوونی دانوستانەکان هەڵوەشایەوە./.