بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی دووشەممە لە ڕێگای تەلەفوونەوە پەیوەندی بە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێرانەوە کرد و پیرۆزبایی خۆیی بەم بۆنەوە بە ناوبراو ڕاگەیاند.
ئاژانسی فەرمی سوریا ڕایگەیاندووە کە بەشار ئەسەد لە پەیوەندییە تەلەفوونییەکەدا هیوای خواستووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران درێژە بە سەرکەوتنەکانی خۆی و ئەو ڕێگای پێشکەوتنەی بدات کە لە سەرجەم بوارەکاندا مسۆگەری کردووە.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا هەر دوو لا جەختیان لە سەر ئیرادەی خۆیان بۆ بەردەوامی هاوکارییەکانی نێوانیان لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە./.