بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کێڵگەی نەوتی عومەر کە شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی دەیرزۆر، شەوی یەک شەممە کرایە ئامانجی هێرشێکی ڕۆکێتی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی هێزەکانی هەسەدە بڵاویکردووەتەوە کە دوو ڕۆکێت لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە بەشی ڕۆژئاوای کێڵگەی نەوتی عومەری لە دەیرزۆر پێکاوە.
چاودێری مافی مرۆڤی سوریاش ڕایگەیاندووە کە هێرشی ڕۆکێتی کراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی عومەر وەک گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
پێشتریش لە 28 ی حوزەیران لە وەڵامی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەیەکی سنوری نێوان عێراق و سوریا ئەم بنکە سەربازییە کرایە ئامانجی هێرشێکی ڕۆکێتی./.