بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە قەیرانی کارەبای وڵاتەکەی، وتی کە ئێران لە بواری هەناردەی کارەبا هاوکاری عێراقی کردووە و هیچ کات ڕێگریی لەم هەناردەیە نەکردووە.
ناوبراو وتی: تۆڕی کارەبای عێراق تەنیا بە ئێرانەوە بەستراوە و ئەم وڵاتەش پێویستی بە دابینکردنی کارەبای دانیشتووانی خۆی هەیە و تا ئێستا بە پێی تواناکانی ڕێگریی لە هەناردەی کارەبا نەکردووە و لەم بوارەدا بەردەوامە، سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا ئێمە بە جیدی پابەندی پێدانی قەرزەکانی ئێرانین و لەم بوارەدا پێشکەوتنی باش بەدیهاتووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: لە بواری گازیش، تۆڕی گازی عێراق بەستراوە بە ئێرانەوە و ئەوان سەرەڕای بوونی قەرزەکانیان بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە، بەردەوامن لە هەناردەی گاز.
ناوبراو هەروەها وتی کە عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا پێویستی بە سێ ساڵ کات هەیە./.