بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومەر وائیلی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە کۆی گشتی داهاتی گومرکی لە دەروازە سنورییەکانی ئەم وڵاتە لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی زائینی گەیشتووەتە 553 ملیار دینار کە دەکاتە نزیکەی 376 ملیۆن دۆلار.
ناوبراو وتی کە بە چڕکردنەوەی چاودێرییەکان و جێبەجێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی یەکگرتوو لە دەروازە سنورییەکان، ڕێژەی داهاتەکانی ئەم دەروازانە بەرز بووەتەوە.
وائیلی وتی کە ڕێژەی داهاتی دەروازە سنورییەکانی عێراق لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020 نزیکەی 478 ملیار دینار بووە کە ئەمساڵ 75 ملیار دینار لە هەمان ماوەدا زیادی کردووە.
وتیشی کە سەرەڕای کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان بە هۆی کۆرۆناوە، بەڵام داهاتی دەروازە سنورییەکانی عێراق ئەمساڵ بەرز بووەتەوە.
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە دەستەکە لە ساڵی ڕابردوو دەسکەوتی زۆری هەبووە و گەندەڵی لە دەروازە سنورییەکان کەمبووەتەوە و ئەمەش بە تەواوی لە ژێر چاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا بووە./.