بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی وتی کە ئاسایش و سەقامگیری عێراق کاریگەری لە سەر ناوچەکە دەبێت و ئاسایشی ناوچەکەش بە بێ پابەندبوون بە ڕێکەوتنە نێودەوڵەتییەکان مسۆگەر نابێت، ئەو ڕێکەوتنانەی کە داوا دەکات لایەنەکان ڕێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگرن.
ناوبراو وتی: عێراق دژی ئەوەیە کە خاکی لە دژی وڵاتانی دراوسێ بەکار بهێندرێت و ئێمە هەوڵمان داوە کە وڵاتی خۆمان لەوە بە دوور بگرین کە ببێتە شوێنێک بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان.
کازمی گرنگی پەیوەندیی لە گەڵ ناتۆ بۆ وڵاتەکەی دووپات کردەوە و وتی کە ناتۆ ڕۆڵی لە شکستی گرووپی تیرۆریستی داعش لە عێراقدا هەبووە.
وتیشی کە عێراق ماوەی چوار دەیە دەبێت کە زیان لە شەڕ و ناسەقامگیری سیاسی و ئەمنی دەبینێت.
کازمی وتی کە حکومەتەکەی سەرجەم هەوڵەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی شەفاف و دادپەروەرانە لە عێراق بەکار دێنێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە پرۆسەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە داهاتووی عێراق زیاتر پڕچەککردن و مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی عێراق لە خۆ دەگرێت./.