بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد موحی وتەبێژی کەتائیبی حیزبووڵای عێراق سەبارەت بە بەردەوامی دەسدرێژییەکانی ئەمریکا لە عێراق هۆشداریی دا.
ناوبراو وتی: هێزەکانی ئەمریکا دەبێت بەپەلە لە عێراق بکشێنەوە، بە پێچەوانەی ئەمەش ئەمجارە وەڵاممان قورستر دەبێت.
محەممەد موحی وتی: بە لای گەلی عێراقەوە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە قبووڵکراو نییە، دەسدرێژی و هێرشەکانی ئەمریکا پلان بۆ داڕێژراوە، بوونی ئەمریکا لە عێراق بۆ خزمەت و مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقییەکان نییە و ئەوان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان و ڕژێمی زایۆنیستی هاتوون./.