بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماجد حەنتوش وەزیری کارەبای عێراق هاوکات لە گەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ناڕەزایەتی هاووڵاتیان لە سەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی ڕایگەیاند کە نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیی ڕادەستی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کردووە.
ئەحمەد موسا وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراقیش ڕایگەیاندووە کە بە هۆی کێشەی بۆری گواستنەوەی گازی موسەننا – قادسیە کە هێشتا هۆکارەکەی دیار نییە، کارەبای پارێزگاکانی بەسرە، زیقار، میسان و موسەننا بە تەواوی پچڕاوە.
ناوبراو وتی کە وەزیری کارەبا نامەی دەست لە کار کێشانەوەی ڕادەستی مستەفا کازمی کردووە بەڵام هێشتا دیاری نییە ڕەزامەندی لە سەر دەدرێت یان نە./.